پارتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو: بنكه‌كانی ده‌نگدان له كۆیه به سه‌ربازگه كراون؛ پڕۆسه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ نوێنه‌رانی چوار لایه‌نی سیاسیی كوردستانیی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌ماندا ساز درا، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جه‌ختیان له هه‌بوونی به لێشاوی ساخته‌كاری له قه‌زای كۆیه كرده‌وه و رایانگه‌یاند، كه كۆی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانیان له‌و سنووره قه‌بووڵ نییه و ئه‌نجامه‌كانی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك له پرێسكۆنفڕانسه‌كه‌دا راگه‌یێندرا، به‌رپرسانی یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی چڕ له بنكه‌كانی ده‌نگداندا ئاماده‌ییان هه‌یه و، به گوشاری زۆر و به‌سه‌ربازگه‌كردنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له كۆیه، هه‌روه‌ها به ده‌نگدانی نایاسایی و بێ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌رجه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا به ڕه‌گه‌زنامه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
ئه‌و چوار لایه‌نه ڕاشیانگه‌یاند كه سكاڵا له كۆمسیۆن تۆمار ده‌كه‌ن.
kdp-
