گەرمیان.. ناوی ژمارەیەکی بەرچاو دەنگدەری پارتی لە لیستی بنکەکانی دەنگدان سڕاوەتەوە
ڕەھێل جاف، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە گەرمیان ئاشکرای کرد: "لە سنووری دەڤەری گەرمیان ھەڕەشە لە بریکارەکانی پارتی دەکرێت و لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ھەڕەشەی ئەشکەنجەدانی کادیرانی پارتی دەکرێت ئەگەر بێت و ڕێگر بن لە ساختەکاری، ئێمەیش لای خۆمانەوە چەندین سکاڵامان تۆمار کردووە و لە مافی ھەڤاڵانمان خۆش نابین و لایەنێکی سیاسی بۆ ئەوەی ساختەکاری بکات ھەڕەشە لە پارتییەکان بکات."
ڕەھێل جاف بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ناوی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەندام و دەنگدەری پارتی نەگەڕاوەتەوە و بێبەش کراون لە مافی دەنگدان، ئەوەش وا ھەست دەکەین دەستێکی لەپشت بێت، چونکە کادیرمان لە ئاستا باڵادا و بە ھۆی نەبوونی ناوەکەی دەنگی نەداوە، یانیش لەو ناوانەی بەردەم دەرگای بنکەکانی دەنگدان ھەندێ ناو سڕاونەتەوە، کەچی ئەو ناوانە لە نێو تۆماری ژۆرەوەدا ھەن."
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت: "لە نزیک بنکەکانی دەنگدان قەڵەباڵغییەکی زۆر دروست کراوە و لایەنێکی سیاسی دەیەوێ بشێوی بنێتەوە، لەبەر ئەوەش ئەمڕۆ دەنگدان لە گەرمیان بە چەندین خروقاتەوە تەواو دەبێت."
kdp-
