سەركردەیەكی پارتی: پێشبینی بەدەستهێنانی 42 كورسی دەكەین
چنار سەعد عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوە داوە كە لە كۆی 111 كورسی پەرلەمانی كوردستاندا، پارتی جیا لە هەڵبژاردنی رابردوو كە 38 كورسی هێنابوو، ئەم جارە پێشبینی بەدەستهێنانی 41 بۆ 42 كورسی دەكات.
چنار سەعد ئەوەشی گوتووە كە 100 كاندیدیان بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەبووە، ماوەی دوو مانگ ئامادەكارییمان بۆ هەڵبژاردنەكە كرد.
ئەندامەكەی سەركردایەتیی پارتی دووپاتی كردووەتەوە كە زۆر روونە پارتی دەسەڵاتێكی جەماوەری بەسەر هەولێر و دهۆكدا هەیە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش چاوی لەوە بوو دەنگەكانی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە زیاد بكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، جگە لە ناوچەكانی سنووری مادەی 140.
bas news -
