پەرلەمانی عێراق سبەی کۆ دەبێتەوە

 پەرلەمانی عێراق سبەی کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنورانی عێراق باس لەوە دەکات سبەی دووشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بەڕێوە دەچێت و یەکێک لە تەوەرەکانیش بابەتی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت.

د. ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی سبەی دووشەممە ١\٩\٢٠١٨ کۆبووەنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت".

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: "کۆبوونەوەکە تایبەتە بە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار، لەبەر ئەوەی دەبێ تا ٣\١٠\٢٠١٨ کاندیدەکە یەکلا ببێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوشی خستە ڕوو: "هیوایان وایە کاندیدی پارتی دەربچێت، بەڵام تا کاتی دەنگدان لناو پەرلەماندا ناتوانین هیچ گرنتییەک بدەین، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە هەوڵی خۆمان بەردەوام دەبین".

بەپێی دەستووری عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەتا یەک مانگ دەبێ پرسی پۆستی سەرکۆماری یەکلا ببێتەوە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 2018/10/2 لە ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری عێراق کۆ ببێتەوە.











باسنيوز
Top