هەورامان؛ ئاسایش بە جلی مەدەنییەوە لە بەردەم بنکەکانی دەنگدانن.. چەکدار چوونەتە نێو بنکەکانەوە

 	 هەورامان؛ ئاسایش بە جلی مەدەنییەوە لە بەردەم بنکەکانی دەنگدانن.. چەکدار چوونەتە نێو بنکەکانەوە
بەرپرسێکی پارتی لە هەڵەبجە دەڵێ، یەکێتیی دەستی کردووە بە پێشێلکاری و هێزی چەکدار دەبەنە ناوەندەکانی دەنگدان، بە ئاڵای و وێنەی سەرکردەکانیان بە سەیارەکانیانەوە بە بەردەم بنکەکانی دەنگداندا دەسوڕێنەوە.

نورەددین بەشارەتی، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی ۱۲ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەکێتی دەستی کردووە بە پێشێلکاری و ئەمڕۆ دووجار هێزی چەکداریان ڕۆیشتوونەتە ناو بنکەی دەنگدان؛ لە ناحیەی بیارەش بە هەمان شێوە و سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێ".


بەشارەتی جەخت دەکاتەوە: "ئاسایشی یەکێتی بە جلی مەدەنییەوە براونەتە بەردەم بنکەکانی دەنگدان، نازانین تائێستا مەرامیان چییە، بەڵام سەیارە دەنێرنە بەردەم ناوەندەکانی دەنگدان بە ئاڵا و وێنەی سەرکردەکانیانەوە و ئەمەش پێشێلی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنە".


گوتیشی: "لە ناوەندەکانی دەنگدان کارئاسانی بۆ دەنگدەرانی یەکێتی دەکرێت، بەڵام بچووکترین کێشە یان هەڵە لە ناوی لایەنگرانی پارتی هەبێ، زۆر لە سەریان قورس دەکەن".
kdp -
Top