حدکا: ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چیای کۆدۆیان بۆردومان کردووە

 حدکا: ئێران بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چیای کۆدۆیان بۆردومان کردووە
"پێشمەرگەیەکمان بە سووکی بریندارە"

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی سەر بە (حدکا) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ ئێران بە فڕۆکەوی بێ فڕۆکەوان بنکەیەکی ئەوانیان بۆردومان کردووە و پێشمەرگەیەک بریندارە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی حدکادا هاتووە: "کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ، ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، شاخی کۆدۆی بۆردومان کرد کە وێڕای زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە، بەداخەوە پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بووە"


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان


لە درێژەی کردەوە دژی مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و پاش مووشەکبارانی ۱۷ی خەرمانانی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە، ئەورۆ ۸ی رەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی کاتژمێر ۱۲ی نیوەرۆ، کۆماری ئیسلامی لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، شاخی کۆدۆی بۆردوومان کرد کە وێرای زیانێکی زۆر بە ژینگەی ناوچەکە، بەداخەوە، پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بوو.


فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان

٨ی ڕەزبەری ١٣٩٧










باسنيوز
Top