هاووڵاتییه‌ك له دوای ده‌نگدان گیانی له‌ده‌ستدا
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌زای چۆمان، دوای به‌شداریكردنی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، گیانی له‌ده‌ستدا.
، ئه‌و هاووڵاتییه پێشتر ده‌نگیداوه و دواتریش ته‌ندرووستی تێكچووه و گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی گوته‌ی چاودێرێكی قه‌واره سیاسییه‌كان له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له قه‌زای چۆمان، هاووڵاتییه‌كه ناوی (خدر ئه‌حمه‌د)ـه و ته‌مه‌نى سه‌رووی 70 ساڵانه، دانيشتووى گوند، ئه‌و هاووڵاتییه چه‌ند ساڵێكه نه‌خۆشه و ئه‌مڕۆش به هاوكاری كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردووه و ده‌نگیداوه، دواتریش كۆچی دوایی كردووه.
k24-
