گەرمیان لە رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی کەلار، خانەقین نزیک گوندی سەوزبڵاخ، دوو کەس گیانی لەدەست دا و سێ کەسیتریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 29\9\2018، لەسەر ڕێگەی کەلار - خانەقین نزیک گوندی سەوزبڵاخ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری دەبڵ توێتا هایلۆکس - تەکسییەکی جۆری جیلی، دوو کەس گیانی لەدەست دا و سێ کەسیتریش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو دوو کەسەی گیانی لەدەست داوە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تەکسییەکەدا بوونە، ئۆتۆمبێلی جۆری دەبڵ هایلۆکس کوڕ و باوکێکی تێدابووە و بریندار بوون.
ئەوەشی روون کراتەوە، کە بریندارەکان ڕەوانەی نەحۆشخانەکانی کەلار و خانەقین کران، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
bas news-
