فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنێكى دیكه تۆمار ده‌كات
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، هێڵی ئاسمانى سعوودی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى له 1/ 10/ 2018ه‌وه، ده‌ست به‌گه‌شته ئاسمانییه‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، ده‌كات.
بڕیاریشه له ڕێوڕه‌سمێكى شایسته‌دا، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى حكوومى و به‌رپرسانى فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه، پێشوازى له هێڵه‌كه و شاندى باڵایان، بكرێت.
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، به‌یه‌كێك له فڕۆكه‌خانه گرنگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق داده‌نرێت، كه له‌ساڵى 2005 له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دامه‌زراوه و گه‌شتی بۆ چه‌ندین وڵات هه‌یه.
bas news-
