باجی گومرگی لەسەر بەرهەمی هاوردەی تەماتە و شووتی هەڵگیرا

باجی گومرگی لەسەر بەرهەمی هاوردەی تەماتە و شووتی هەڵگیرا


لە نووسراوێكداکە واژۆی رێباز محەمەد حەملان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت لەسەرە، باجی گومرگی لەسەر بەرهەمی هاوردەی تەماتە و شووتی لە سنوورەکان هەڵگیراوە.



لەو نووسراوەیەدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، وەزارەت بڕیاری داوە كە لە رۆژی 28-9-2018 وە باج لەسەر بەرهەمی هاوردەی تەماتە و شووتی هەڵبگرێت.



لەم بارەوە ماجد دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رای گەیاندووە پێشتر لە 29-3-2018 باج دانرابوو لەسەر هاوردەی سەوزە و میوە و بەرهەمی هاوردەی ئاژەڵی، بەڵام دوای بەدواداچوون بۆ بازاڕ و عەلوەكانی هەرێمی كوردستان دەركەوتووە كە ئێستا بەرهەمی تەماتە و شووتیی خۆماڵی بە شێوەیەكی بەرچاو كەم بووە، بۆیە بڕیار درا لە 28ی ئەیلوولی 2018 وە رەسمی باجی گومرگی لەسەر هاوردەی ئەو دوو بەرهەمە هەڵبگیرێت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بە ناوەڕۆكی نووسراوەكە ئاگادار كراونەتەوە.

bas news -
Top