وەزارەتى خوێندنى باڵا تێچووى خوێندنى سێ کاندیدی زانکۆیەکی چیک دەرگرێتە ئەستۆ

 وەزارەتى خوێندنى باڵا تێچووى خوێندنى سێ کاندیدی زانکۆیەکی چیک دەرگرێتە ئەستۆ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە تێچووى کرێى خوێندنى هەرسێ کاندیدى زانکۆى پالاسکى چیک دەرگرێتە ئەستۆ.



عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە راگەیاندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە دواى ئەوەى زانکۆى پالاسکى لە وڵاتى چیک، ژمارەیەک کورسى خوێندنى بۆ دەرچووانى پۆلى 12ى ئامادەیى تەرخان کرد، دواتریش پرۆفیسۆرانى زانکۆى ناوبراو سەردانى هەرێمى کوردستانیان کرد، بەمەبەستى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ پێشکەشکاران، لە ئەنجامدا سێ کاندیدى هەرێمى کوردستان لەم تاقیکردنەوەى سەرکەوتوو بوون و توانیان کۆرسى خوێندن لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى پالاسکى بۆ ساڵى خوێندنى (2018 - 2019) بەدەست بهێنن.



گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستە روو، کە لەئیستا رێککار و ئامادەکارییەکان بۆ مەبەستى سەرفەرکردن و دەستپێکردنى خوێندنیان لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێکدەخرێ، لەهەمان کاتیشدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاریدا کرێى خویندنى ساڵى یەکەمى هەرسێ کاندید لەسەر بودجەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دابین بکرێـت.











باسنيوز
Top