پشتیوان سادق: ئێمە و قوتابیان و خوێندکاران قەرزداری مامۆستایانین

پشتیوان سادق: ئێمە و قوتابیان و خوێندکاران قەرزداری مامۆستایانین
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی ڕێزلێنان لە قوتابییە سەرکەوتووەکانی ساڵی ڕابردووی خوێندن بە ئامادەبوونی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی وکردستان جەختی لەسەر بەردەوامی و گرنگیی پرۆسەی پەروەردە کردەوە.



د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 2018/9/29 لە شاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە قوتابییە سەرکەوتووەکانی ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 و ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لەو کەسانەی بینای قوتابخانەیان دروست کردووە، لە وتارێکدا گوتی: "سپاسی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجومنەی وەزیران دەکەم کە هەردەم پەروەردە لالەیان بایەخێکی زۆر هەبووە و لە چوار ساڵی ڕابردوودا بۆ خزمەتی بواری پەروردە درێغیی نەکردووە".



ئاماژەی بەوەش کرد: "هەموومان دەزانین ئەم چوار ساڵەی کە تێپەڕمان کرد،لەڕووی بوودجە و قەیرانە داراییەکانەوە چەندە ئەستەم و دژوار بوو، بەتایبەت بۆ وەزارەتی پەروەردە کە گەورەترین وەزارەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و خزمەتی ماڵ بە ماڵی ئەم کوردستانە دەکات، بەڵام قەیرانە داراییەکان و هێرشی داعش و شەڕی بەرگریی کوردستان و گرفت و ئاستەنگە سیاسییەکان هەموویان ڕاستەخۆ کاریگەرییان لەسەر پەروەردە هەبووە، بەڵام سەرەڕای ئەو کێشانە پرۆسەی پەروەردە نەوەستاوە و بەردەوام بووە".



وەزارەتەکەمان و بەرپرسانی پەروەردە و مامۆستایانی خۆشەویست لە ئاست ئەو کێشە و قەیرانانەدا خۆیان نەچەماند و ڕێگەیان نەدا چاوگەشەکانی کوردستان لە خوێندن بێبەش ببن، بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانم زۆر سپاسی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە بکەم و ئێمە قوتابیان و خوێندکاران قەرزداری ئێوەین".



گوتیشی: "مامۆستایان من ئامادەم دەستی یەکە بە یەکەی ئێوە ماچ بکەم بۆ ماندووبوون و شەونخوونیتان و من هەر لێرە بە هەموو خوێندکاران و قوتابیانی خۆشەویست و بنەماڵە و کەسوکاریان دەڵێم کە هەموو کات هەوڵمان داوە هیچکات پەروەردە نەوەستێت و بەردەوامیش دەبین".



قوتابیانی ئازیز، چوی ئێوەچ ماچ دەکەم و ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن و دڵنیام ئەم کاتە قەیرانیانە دەڕوات و ئێوەش سەرفەراز و سەرکەتوو دەبن و ئەگەر بەراوردێک بکەین دەبێ بڵیین لە ساڵی 1991 لە بواری پەروەردەدا چیمان هەبووە و ئێستا کە ساڵی 2018یە لە کوێین؟ چونکە ئەوکات تەنیا 900 بینای قوتابخانەمان هەبوو، بەڵام ئێستا زیاتر لە 6 هەزار قوتابخانە و ناوەندی خوێندمان هەیە.



هەرچەند ئێستا 300 بینای قوتابخانەمان بەهۆی خراپی و قەیرانی داراییەوە لەکار وەستاون و ئێستاش پێویستمان بە 400 بینای دیکەی قوتابخانە هەیە، چونکە ساڵانە ژمارەی قوتابیان زیاد دەکات، ئێمە ساڵی 1991 لە ناوەندەکانی خوێندن 542 هەزار قوتابیمان هەبووە، بەڵام ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی و خوێندکارمان هەیە، ئەوکات تەنیا 20 هەزار مامۆستامان هەیە، بەڵام ئێستا 186 هەزار مامۆستا و فەرامنبەری پەروەردەییامن هەیە".



پاشان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و د. پشتیوان سادق، وەزیری وەردەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بە قوتابییە سەرکەوتووەکانی ساڵیخوێندنی 2017- 2018 پێشکەش کرا.
bas news-
Top