لە دەنگدانی تایبەت پارتی یەكەمە
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، لە ئەنجامی نافەرمی كۆی گشتیی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستاندا پارتی بەجیاوازییەكی گەورە پلەی یەكەمی بەدەستھێناوە، بە شێوەیەك لە كۆی دەنگی 156 هەزار و 339دا، لیستی پارتی 79 هەزار و 764 دەنگی بەدەست هێناوە.
هەروەها یەکێتی نزیكەی 50 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە. لیستی بزوتنەوەی گۆڕانیش 10 هەزار و 543 دەنگی هێناوە، لایەنەكانی دیكەش بەیەكەوە 16 هەزار دەنگیان هێناوە.
دەنگدانی تایبەت دوێنێ ھەینی 28/9/2018 بەڕێوەچوو، ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكان دەنگیاندا، بڕیاریشە سبەی 30ی ئەیلوولی 2018 دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
K24
