لە سلێمانی پێشێلكاری كراوە؛ پارتی ڕێكاری یاسایی دهگرێته بهر
رزگار ئهژی گۆران، بەرپرسی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی سلێمانی - ھەڵەبجە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە كاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتدا، چەندین پێشێلكاری تۆمار كراون، لەوانە لە ناحیەی حاجیاوا ھێرش كراوەتە سەر بەرپرسی بنكەی دەنگدان و ئەشكەنجە دراوە، ھەروەھا لە نێو سلێمانی ھێزێكی سەربازی ویستوویەتی دوو جار دەنگ بدات، بەڵام لەلایەن بریكارەكانی پارتیمانەوە رێگری كراوە و رێگەیان پێ نەدراوە ئەو ساختەكارییە ئەنجام بدەن".
وهك بەرپرسی ھەڵبژاردنەكانی پارتی سلێمانی - ھەڵەبجە، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە چهند بازگەیهك رێگری لەو پێشمەرگە دەنگدەرانە كراوە كە ویستوویانە بە مەبەستی دەنگدان سەردانی بنكەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر بكەن، ''ئهوان ناویان له بنكهكانی دهنگدان له ههولێر گهڕاوهتهوه، كهچی ڕێیان لێ گیراوه، ڕێگری گەییشتووەتە رادەیەك لە بازگەیەكی سەربازی رێ له كاندیدێكی پارتییش گیراوە ".
گۆران ئاماژەیشی دا "بریكارەكانی ئێمە ھەموو ئەو پێشێلكاریانەیان تۆمار كردوون كە لە سنووری پارێزگاكانی ھەڵەبجە و سلێمانی روویان داوە و، بڕیارە بەشی یاساییی پارتیمان ئێوارە كۆ ببێتەوە، ھەر پێشێلكارییەكیش ئەنجام درابێت، پەنا بۆ رێگەی یاسایی دەبەین و سكاڵا تۆمار دەكەین، چونكە نە لە دەنگی دەنگدەرانی خۆمان خۆش دەبین و نە رێگەیش بە ھیچ كەس و لایەنێك دەدەین پەنا بۆ ساختەكاری ببات".
kdp-
