كۆمسیۆن: هۆشداری دەداته‌ ئەو لیستانەی بانگەشەیان ڕانەگرتووە

 	 كۆمسیۆن: هۆشداری دەداته‌ ئەو لیستانەی بانگەشەیان ڕانەگرتووە
لێدوانی چەند بەرپرسێكی لیستە جیاوازەكان سەبارەت بە ڕانەگرتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، كاردانەوەی لێ دەكەوێتەوە و كۆمسیۆنیش هۆشداری دەدات.

سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "هەر لیست و قەوارەیەكی سیاسی پابەند نەبێت بە بڕیارەكانی كۆمسیۆن سەبارەت بە ڕاوەستاندنی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، سزا دەدرێت و تیمی چاودێریی كۆمسیۆن سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ چاودێریكردن و وردبینیی بانگەشەی لیستەكان".

سەرچاوەكە، هەروەها ئەوەشی خستەروو، دەبێت سەرجەم لیست و بەربژێرەكان پۆستەر و فلێكسەكانیان هەڵبگرنەوە و پابەندی رێنماییەكان بن.
kdp-
Top