پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بەكۆتا هات
ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئەیلوول، لە كاتژمێر هەشتی بەیانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بە بەشداری زیاتر لە 170 هەزار دەنگدەر لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردوو لە كاتژمێر شەشی ئێوارە كۆتایی هات.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هندرێن محەممەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، پڕۆسەی دەنگدان لە كاتژمێر شەشی ئێوارە كۆتایی دێت و وادەكەی درێژ ناكرێتەوە.
بەپێێ دواین ئاماریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردوەتەوە، ڕێژەی بەشداری تاوەكو كاتژمێر سێی ئێوارە لە %80ـی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ هەینی 28ی ئەیلوول، دەنگدانی تایبەت بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و سەرجەم هێزە تەناهییەكانی تر لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و لە كاتژمێر شەشی ئێوارەش كۆتاییهات.
به گوێرهی ئاماره سهرهتاییهكانیش، رێژهی بهشداریكردنی دهنگدانی تایبهت لهسهر ئاستی پارێزگاكان، بهمشێوهیه بووه:
ههولێر 77.5%
دهۆك 80.3%
سلێمانی 80.5%
ههڵهبجه 88.3%
kdp -
