ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە ئاشکرا دەکرێ
پرۆسه‌ی دەنگدانی تایبه‌ت بۆ خولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆتایی هات و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕێژه‌ی ده‌نگدان (93%) بوو.
ئه‌مڕۆ 30ی ئه‌یلولی 2018، پڕۆسه‌ی دەنگدانی تایبه‌ت بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌چووه ، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش دوو هه‌زار و 175 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، له‌و ژماره‌یه‌ش دوو هه‌زار و 27 كه‌س ده‌نگیاندا ، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی له (93%).
هه‌ڵه‌بجه ، ڕایگه‌یاند: "به گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان ، یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان (909) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه ، كه ده‌كاته یه‌كه‌می هه‌ڵه‌بجه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران (249) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته دووه‌می هه‌ڵه‌بجه ، پارتی دیموكراتی كوردستان (227) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته سێیه‌می هه‌ڵه‌بجه".
گوتیشی: "هه‌روه‌ها لیستی سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر یه‌كه‌یان (133) ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه ،نه‌وه‌ی نوێ (66) ده‌نگ و لیستی بەرەو ئیسلاحیش (73) ده‌نگیان به ده‌ستهێناوه".
bas news -
