كۆمیسیۆن: كاتی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌

كۆمیسیۆن: كاتی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه‌
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كاتژمێر 6ی ئێواره‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌خرێن و پێویست ناكات كاتی ده‌نگدان درێژ بكرێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ هەینی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستەش پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، ڕێژه‌ی به‌شداری له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت بڵاو ده‌كاته‌وه‌.


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی پێشتر بڵاوی كردبووەوە كە به‌پێی دوایین ئامار رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت تا کاتزمێر 3.00، لە هەولێر 77%، لە سلێمانی 80%، لە دهۆک 80% و لە هەڵەبجەش 88% بووە.

لە بەیانیەوە تا ئێستە ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری چ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌نگده‌ران و چ به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان روویان داوه‌.










باسنيوز
Top