سۆران.. جلوبه‌رگ و پێداویستى قوتابخانه‌ به‌سه‌ر كوڕ و كچى شه‌هیدان دابه‌ش کرا

سۆران.. جلوبه‌رگ و پێداویستى قوتابخانه‌ به‌سه‌ر كوڕ و كچى شه‌هیدان دابه‌ش کرا
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى سۆران، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، جلوبه‌رگ و پێداویستى قوتابخانه‌ى به‌سه‌ر قوتابیانى كچ و كوڕى شه‌هیدان دابه‌ش كرد.



عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سۆران، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 27/9/2018 له‌مه‌ڕاسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ و كه‌سوکاری سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، جلوبه‌رگ و جه‌نتاو پێداویستى قوتابخانه‌مان، به‌سه‌ر زیاتر له‌ (110) قوتابى كوڕ و كچى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به‌ داعش له‌سنوورى شارۆچكه‌كانى ده‌ڤه‌رى سۆران دابه‌شكرد".



ناوبراو سوپاس و ده‌ستخۆشى له‌ ده‌زگایى خێرخوازى بارزانى کرد، لەبەرامبەر ئەو هاوکاریکردنەی کەسوکاری شەهیدانی سنووری شاری سۆران.
bas news -
Top