ڕانیە.. 1000 كەس پێوەندییان بە پارتییەوە كرد
هیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی 11ی پارتی لە ڕانیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "1000 ئەندامی حیزبەكان پێوەندییان بە ڕیزەكانی پارتیمانەوە كردووە".
گەیلانی دەڵێ: "ئەو هەزار ئەندامەی حیزبەكان كە پێوەندییان بە پارتیمانەوە كردووە، ئەندامی هەریەكە لە كۆمەڵ، یەكگرتوو، یەكێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ و هاوپەیمانییان تێدایە".
بەرپرسی لقی 11ی پارتی، هێما بۆ ئەوەش دەكات: "ئەو كەسانەی پێوەندی بە پارتیمانەوە دەكەن، دەڵێن كە بۆیان دەركەوتووە ئەوە سەرۆك بارزانی و پارتییە هەمیشە خۆیان كردووەتە قەڵغان بۆ پاراستنی كوردستان و، هەرچەندی پارتییش بەهێز بێت، كوردستان بەهێزتر دەبێت، بۆیە بەڵێنیان دا درێژە بە خەبات بدەن لە ڕیزەكانی پارتیدا و، كار بۆ سەرخستنی لیستی 183ی پارتی لە ڕۆژی 30ی ئەیلوولدا بكەن".
ئەو هەروەها گوتی: "ئەندامانی حیزبەكان كە پێوەندی بە ڕیزەكانی پارتیمانەوە دەكەن، هیچ داواكارییەكیان لێمان نییە، تەنیا دەڵێن بۆمان دەركەوتووە كە سیاسەتی پارتی و سەرۆك بارزانی، كوردستانیانە و نەتەوەییانەیە".
گەیلانی باوەڕی وایە، لە 30ی ئەیلوولدا دەنگەكانی پارتی لە ڕانیە بەراود بە دەنگدانی هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو، ڕێژەیەكی بەرچاو زیاد دەكەن.
kdp-
