نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه: له به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستاندا هاوكار ده‌بین
له ڕێوڕسمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له حاكم به‌نگین كه‌تانی كرد كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركه‌كانی به‌تایبه‌تی به‌دیهێنانی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا له هه‌رێمی كوردستاندا كه زۆر جار ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه ده‌بێته‌وه و كه‌موكووڕییه‌كان چاره‌سه‌رییان بۆ بدزۆرێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه هه‌موو ئاسانكاری و هاوكارییه‌كی خۆی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا.
kdp -
