نێچیرڤان بارزانی بۆ جەماوەری پارتی: دڵنیابن تا ئێوه هه‌بن ئێمه هه‌ین، نادۆڕێین و ناكه‌وین
پوختەیەک لە گوتاری نێچیرڤان بارزانی له كه‌رنه‌ڤاڵی پاركی شانه‌ده‌ر:
له‌ناخی دڵمه‌وه هه‌ست به شادی ده‌كه‌م، كه جارێكی دیكه پێتان ده‌گه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ئێواره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قسه‌یه‌ك بكه‌ین و دوای ئه‌وه ئاهه‌نگی ئارامی له كوردستان بگێڕین. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ سوپاسی جه‌ماوه‌ری كوردستان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان و دێهاته‌كان بكه‌م بۆ پشتیوانییهكهیان، كه بووه‌ته هۆی سه‌ركه‌وتن له مێژووی نوێی كوردستاندا، هیوادارین ئه‌و جه‌ماوه‌ره دوای دوو رۆژی دیكه بنكه‌كانی ده‌نگدان پڕبكه‌ن و له ره‌نگ و ئاهه‌نگ و خۆشی. وره‌ی ئێمه وه‌ك لووتكه‌ی چیاكانی كوردستان چه‌ند سه‌ربه‌رز و پته‌وو هێنده‌ش به ناخی كوردستان چووه‌ته خواره‌وه، دڵنیابن تا ئێوه هه‌بن ئێمه هه‌ین، نادۆڕێین و ناكه‌وین. ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری رابردوو، جارێكی دیكه پشتیوانی خۆتان بۆ حزبه پێشڕه‌وه‌كه‌ی خۆتان پیشاندایه‌وه، دوای دوو رۆژی دیكه ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ش زیاتر ده‌بنه‌وه به خاوه‌ن و پاڵپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌نگ به لیستی 183ی پارتی ده‌ده‌ن. به تاقیكردنه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئێوه و پارتی دوو رووی یه‌ك دراون، هیچ یه‌كێك له‌م رووانه بێ ئه‌وی دیكه نابن، ئێوه پشت و په‌نای پارتین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ی مێژوو ده‌ریخستووه، پارتی یه‌ك پێناسه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش پارێزه‌ری كوردستان و گه‌له قارهمانهكهیهتی، بۆیه ئێوه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌نگ به لیستی 183 ده‌ده‌ن، دڵنیاین له‌وه‌ی كه ده‌نگتان داوه به‌خۆتان و به كوردستان و به ناوی شه‌هیدان. خۆتان ده‌زانن ئێمه‌ی پارتی ته‌نیا به خه‌باتی بێوچانی خۆمان به خوێنی شه‌هیده نه‌مره‌كان پێگه‌یشتین، كه‌سمان له پشت نه‌بووه جگه له ئێوه، هه‌میشه ئێوه هێز و پشت و په‌نای پارتی بوونه. روون و ئاشكرایه، هه‌رچه‌ند ناحه‌زان بیانه‌وێ پارتی ببه‌زێنن، پارتیان پێ نابهزێندرێ، له‌به‌ر یه‌ك هۆكار، چونكه به كورتی، ئێمه حزبێك نین وه‌ك خه‌ڵكی دیكه، ده‌ستكردی دۆخ و ده‌رفه‌تی كتوپڕ بین، پارتی وه‌ك داری به‌ڕوو، له قه‌د پاڵی سه‌ختی چیاكانی كوردستان به‌ره‌و به‌رزی رواوین. ئێمه دڵنیاین كه ده‌نگی ئێوه ته‌نها بۆ لیستی 183ی پارتییه.
kdp -
