حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە بارەی هەڵبژاردنەوە بڵاو کردەوە و تێیدا ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/9/2018، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان دەكەین وهیوادارین لەم رۆژەدا پرۆسەیەكی ئارام و بێ گرفت بەڕێوە ببەن لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمیسیۆن، هیوای سەركەوتن بۆ كۆی پرۆسەكە دەخوازین".

دزەیی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت، "بەم بۆنەیەوەش رای دەگەیەنین رۆژی یەكشەممە 2018/9/30 واتا رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی".












باسنيوز
Top