فواد حوسێن لەگەڵ سەلیم جبووری کۆدەبێتەوە

 فواد حوسێن لەگەڵ سەلیم جبووری کۆدەبێتەوە
کاندیدی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لەگەڵ سەلیم جبووری کۆبووەوە.

کەمێک لەمەوبەر لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فواد حوسێن، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، سەردانی سەلیم جبووری، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و جێگری ئەمینداری گشتیی حزبی ئیسلامیی عێراقی کرد و تائێستاش لە کۆبوونەوە دان.

بەپێی زانیارییەکان، زۆرینەی پەرلەمانتارانی عەرەبی سوننە و بەشێکی زۆریش لە پەرلەمانتارە عەرەبە شیعەکان، بڕیاریان داوە دەنگ بە فواد حوسێن بدەن. ھەروەک فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕای گەیاندووە، ھەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە کاندیدی پارتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت.

بڕیارە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەلیم جبووری، شاندی پارتی سەردانی ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی (ئەلوەتەنیە) بکەن.











باسنیوز
Top