کۆمسیۆن لەبارەی وێنەگرتنی دەنگدەرانەوە روونکردنەوە دەدات

 کۆمسیۆن لەبارەی وێنەگرتنی دەنگدەرانەوە روونکردنەوە دەدات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی وێنەگرتنی دەنگدەران دەدات.


ئیساعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمیسیۆن ڕایگەیاند، ڕێکاری وێنەگرتنی دەنگدەر بۆ ڕێگریکردنە لە دەنگدانی دووبارە و دەنگی ساختە، ”ڕەنگە ھەندێ لایەنی نەرێنی ھەبێت، بەڵام لایەنە ئەرێنییەکانی زۆرترە".


ئیسماعیل خورماڵی هەروەها رایگەیاند، لەکاتی وێنەگرتنی دەنگدەرەکە بەهیچ شێوەیەک دەنگی دەنگدەرەکە ئاشکرا نابێت و کەس نازانێ ئەو دەنگدەرە دەنگی بە کام لیست و کام کاندید داوە.


ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن جەختی لەوە کردەوە، کە کارمەندانی کۆمسیۆن دەنگی هەموو پیاوان دەگرن، بەڵام ئافرەتان دەتوانن رەتی بکەنەوە.















باسنیوز
Top