ئاکرێ.. لە ڕووداوێکدا دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لە دەست دا
موقەدەم فیراس ئاکرەیی بەرێوبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی شارۆچکەی ئاکرێ ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە (٢٦-٩-٢٠١٨)دوو کرێکار بەناوەکانی (رزگار عەبدولرەحمان) تەمەن 25 ساڵ و ، (کەمال ئەسعەد) تەمەن 27 ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شارۆچکەی ئاکرێ-ن ل لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆ لە سەنتەری شارۆچکەی ئاکرێ و بەهۆی ڕووداوێکەوە گیانیان لەدەست دا".
ڕوونیشیکردەوە کە"بەهۆی کەمتەرخەمی ئەندیازیار و بەڵێندەری پڕۆژەکە ئەو ئۆتۆمۆبێلە بارهەڵگرەی کە خۆڵی پڕۆژەکە دەگواستەوە خزی و دوو کرێکارەکەش کەوتنە ژێر خۆڵ و خاشاکی نێو ئۆتۆمۆبێلەکە کە لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست دا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی دوو کرێکارەکەیان لەژێر خۆڵ و خاشاکەکە دەرهێناوە.
bas news-
