کاتی ڕاگەیاندنی ناوی قوتابیان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاده‌گه‌یندرێت

کاتی ڕاگەیاندنی ناوی قوتابیان بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ڕاده‌گه‌یندرێت


وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وادەی ڕاگەیاندنی ناوی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکات.


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپه‌رى فه‌رمى وەزارەتەکەی، د.یوسف گۆران، ڕای گه‌یاندوه‌: "سەرەتای مانگی 10، ناوی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم دەگەڕێتەوە".


ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاندووه‌، کە ناوی دەرچووانی خولی یەکەم و دووەم بەیەکەوە ڕادەگەیەنرێت.


لە 4 تا19/ 9/ 2018 قوتابیانی پۆلی 12 لە ڕێگەی سیستەمی زانکۆلاین، فۆرمى وه‌رگرتن له‌ زانکۆ و پەیمانگاکانیان پڕکرده‌وه‌.
bas news-
Top