شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگای دهۆک و زاخۆ خەرج دەکرێت
سبەی دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆک دەكرێت كە بڕەكەی 43 ملیار دینارە.
نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی 2018ی جووتیارانی دهۆک و زاخۆ دەكرێت، گوتی: "رۆژی پێنجشەممە 27ی 9 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی دهۆک بۆ ساڵی 2018، کە بڕەکەی 43 ملیار دینارە".
گوتیشی: "داوا لە جووتیارانی پارێزگای دهۆک دەکەین کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردووە سەردانی سایلۆی شێخان، فایدە و زاخۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەک، پارەکانیشیان لە بانکەکانی شێخان، خابوور و فایدە خەرج دەکرێ".
پاش ئەوەی 22 ملیاری پارەی گەنمی جووتیارانی سلێمانی خەرجکرا، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی پارێزگای هەولێر بە بڕی 35 ملیار دینار و مەخموور بە بڕی 22 ملیار دینار درا.
bas news -
