سەدان ئەندامی یەکێتی و گۆڕان و هاوپەیمانی و نەوەی نوێ پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن

 سەدان ئەندامی یەکێتی و گۆڕان و هاوپەیمانی و نەوەی نوێ پەیوەندی بە پارتییەوە دەکەن
لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەیان ئەندامی هەر چوار حزبی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و نەوەی نوێ)، پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکەن.



کەمێک لەمەوبەر لە مەراسیمێکدا کە لە لقی ١٦ی پارتی بەڕێوە چوو، گەڕانەوەی دەیان ئەندام و لایەنگری هەر چوار حزبەکە ڕاگەیاندرا کە بەم شێوەیەیە:

- ٢٠٠ هاودیدی هاوپەیمانی کە لە مەراسیمەکەدا ٥٠ کەسیان ئامادە بوون و لە نێویاندا کەسانی دیاری حزبەکە لە هەولێر هەیە.


- دەیان ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە نێویاندا کارگێڕ و ئەندام مەڵەند و بەرپرسانی دیکەی حزبەکە هەن.

- ڕێکخەری ئەنجومەنی قەزای خەباتی گرووپی (نەوەی نوێ) کە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ ٥٠ ئەندامی گرووپەکە.

- دەیان ئەندام و لایەنگری بزووتنەوەی گۆڕان.


لەبارەی هۆکاری پەیوەندیکردنیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان، سروود حاتەم، ئەندامی مەڵبەندی ٣ی یەکێتی لە هەولێر، بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی ڕاگەیاند، پارتی هەڵوێستی سەقامگیر و کارای هەیە، بۆیە هیوای خواست بتوانن لە ڕێگەی پارتییەوە خزمەت بکەن.

لەلایەن خۆیەوە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕای گەیاند: “سەدان کەسی دیکە هەن کە نەیانتوانیوە لە مەراسیمەکەیاندا بەشدار بن و سەرجەمیان پەیوەندییان بە پارتییەوە کردووە”.
Top