ده‌رمانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتوانی كیمیاباران گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه
د.ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ڕايگه‌یاند: "مانگی ڕابردوو، سه‌ردانی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراقمان كرد و له‌و سه‌ردانه‌مان داوای دابینكردنی ده‌رمانمان كرد بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، بۆیه ئه‌مڕۆ بڕی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه داوامان كردبوو گه‌یشته كۆگای ده‌رمانیی هه‌ڵه‌بجه".
هه‌روه‌ها گوتی: "گه‌یشتنی ئه‌و ده‌رمانانه بۆ هه‌ڵه‌بجه، هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ سه‌رپێخستنی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، چونكه (280) كه‌سی بۆ دامه‌زراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ده‌ست به‌كار نه‌بوون".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه، گوتیشی: "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه به لیستێك بۆمان ناردوون و داوای دابینكردنیمان كردوون، به چه‌ند كاروانێك بۆمان دابین ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ كاروانی یه‌كه‌میان ناردووه و بریاره له هه‌فته‌ی داهاتووش كاروانی دووه‌م بگاته ده‌ستمان".
باسنيوز
