وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
بەپێی راگەیەندراوێک، کە رۆژی چوارشەممە 26/9/2018 بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە وەرگرتنی قوتابییان لە قوتابخانەکانی سابیس بەپێی بۆشایى پۆلەکان و بە هەڵسەنگاندن و بە بەرچاوگرتنى ڕێنماییەکانى وەزارەت بێت.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوەکەیدا، ژمارەیەک تێبینی بۆ کەسوکاری قوتابی و منداڵەکان بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە؛
- هەموو قوتابی و خوێندکارێک مافى هەڵسەنگاندن و فۆڕمپڕکردنەوەى هەیە.
- وەرگرتنى منداڵ قۆناغى یەکەمى باخچەى ساوایان ناگرێتەوە.
- قوتابخانەى شوەیفاتى ئەهلى بەدەرە لەم وەرگرتنە.
- ڕۆژى تاقیکردنەوە 4/10/2018 دەبێت و پێش ئەو ڕێکەوتە پێویستە قوتابی ناوى نووسرابێت و فۆڕمی پڕ کردبێتەوە.
- دواى هەڵسەنگاندن، بە پێى بەتاڵیى کورسییەکانى پۆل، تیروپشک بۆ درەچووەکان دەکرێت.
باسنيوز
