وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

 وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک لەبارەی وەرگرتنی قوتابی لە قوتابخانەکانی سابیس. بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە رۆژی چوارشەممە 26/9/2018 بڵاو کراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە وەرگرتنی قوتابییان لە قوتابخانەکانی سابیس بەپێی بۆشایى پۆلەکان و بە هەڵسەنگاندن و بە بەرچاوگرتنى ڕێنماییەکانى وەزارەت بێت.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوەکەیدا، ژمارەیەک تێبینی بۆ کەسوکاری قوتابی و منداڵەکان بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە؛


- هەموو قوتابی و خوێندکارێک مافى هەڵسەنگاندن و فۆڕمپڕکردنەوەى هەیە.

- وەرگرتنى منداڵ قۆناغى یەکەمى باخچەى ساوایان ناگرێتەوە.

- قوتابخانەى شوەیفاتى ئەهلى بەدەرە لەم وەرگرتنە.


- ڕۆژى تاقیکردنەوە 4/10/2018 دەبێت و پێش ئەو ڕێکەوتە پێویستە قوتابی ناوى نووسرابێت و فۆڕمی پڕ کردبێتەوە.

- دواى هەڵسەنگاندن، بە پێى بەتاڵیى کورسییەکانى پۆل، تیروپشک بۆ درەچووەکان دەکرێت.












باسنيوز
Top