به‌هۆی بوركانێكهوه ره‌نگه سه‌ده‌ها گه‌شتی فرۆكه بوه‌ستن
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی به‌ریتانی نووسیویه‌تی كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ری ڕوودانی بوركانێك هه‌یه، كه ره‌نگه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ده‌ها گه‌شتی فرۆكه‌ی بوهستێنێـت و هه‌زاره‌ها گه‌شتیار له فرۆكه‌خانه‌كان گیر بخۆن.
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یلی) به‌ریتانی له راپۆرتێكدا، نووسیویه‌تی كه ره‌نگه هه‌مان ئه‌و بوركانه‌ی كه له‌ساڵس 2010 له ئایسله‌نده تەقیوەوە، دووباره بتەقێتەوه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كان دروست ببێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی كه پێشبینی ده‌كرێـت ئه‌و بوركانه له ژێره‌وه‌ی ده‌ریا به‌ستووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئایسلاندا ڕووبدات، بوركانهكهیش به‌ناوی كاتلا، ناونراوه.
هه‌روه‌ها سیناریۆیه‌كی دیكه‌ش كه رۆژنامه باسی لێ كردووه، ئەوه‌یه كه ئەگەر هاتوو بوركانی كاتلا ڕووبدات ئه‌و زیانێكی گه‌وره به به‌شێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی وڵاتای ئایسلاند و ئه‌و وڵاته ئهوروپایییهكانی نزیك ئه‌و ده‌كه‌وێـت، چونكه له‌لایه‌ك زهویییهكان خودی خاكه كه زیانی پێ ده‌گات و له‌لایه‌ی دیكه‌یش ڕیگه‌ی وشكانی بۆ زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كان تووشی گیران ده‌بێت.
bas news-
