"ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەكەونە بۆشایی یاساییەوە"
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: "بەپێی یاسا ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەونە بۆشاییەکی یاساییەوە، چونکە چوار ساڵ و سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تێدەپەڕێت".
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر گوتیشی: "لەمڕۆەوە ناتوانن هیچ بڕیار و راسپاردەیەك دەربکەین".
جەختیکردەوە، چاوەڕوانی بڕیاری پەرلەمان یاخود ئەنجوومەنی وەزیرانن، تاوەکو ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.
k24-
