لەنێو سیاسییەکانی ئەورووپادا باسی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکرێت

 	 لەنێو سیاسییەکانی ئەورووپادا باسی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان دەکرێت
لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی لاوان پارتی گەلانی ئەوروپا لە شاری بوخارستی پایتەختی وڵاتی ڕۆمانیا، باسی یەکەمین ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان کرا.

فەلاح حەسەن، ئەو لاوە کوردەی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھانە و لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارە، بە ئامادەبوانی ڕاگەیاندووە کە دەبێ سیاسەتمەدارانی ئەورووپا بیر لەوە بکەنەوە کە لە بەرچی گەلی ھەرێمی کوردستان ئەم رێگایەی ھەڵبژاردووە و بە ڕێژەی ٪‏٩٣ی میللەتی کوردستان بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا.

فەلاح حەسەن باسی شەڕی داعش و قارەمانیەتیی پێشمەرگەشی بۆ ئامادەبوان کردووە کە لەو کاتەدا عێراق نەک بەرگریی لە گەلی کوردستان و پێشمەرگە نەکردووە، بەڵکو رێگریش بووە لە گەیاندنی ئەو چەک وکۆمەکانەی لە لایەن وڵاتانی جیھان و بەتایبەتی وڵاتانی ئەورووپاوە بۆ پێشمەرگە ناردراوە، بۆ ئەوەی بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە و کوردستان و جیھان لە تیرۆر بپارێزێت." شایانی باسە ئامادەبوان بە رێزەوە سەیری ریفراندۆمی کوردستانیان کردووە و پشتیوانیی خۆیان بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەربڕیوە.

kdp-
Top