لە کۆیە گەنجێک خنکا
عەمید عەلی سوور، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی کۆیە، ڕايگەیاند: ”ئەو هاووڵاتییە ناوی (ج. ج)ە و تەمەنی 19 ساڵە“.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری شارستانی کۆیە، ئەوەشی خستە روو، کە ناوبراو سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 24\9\2018، لە بەنداوی سماق شیرن، نزیك شارەدێی دێگەلە، مەلەی کردووە و بەهۆی ئەوەی مەلەوانی نەزانیوە خنکاوە.
جەختی لەوەش کردەوە، کە ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتییەکەن.
باسنيوز
