حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکانی ئەهواز دەكات

حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکانی ئەهواز دەكات
حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشکردنە سەر نمایشێکی سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران لە باشووری ئەو وڵاتە، دەردەکات.



بەپێی راگەیەندراوەکە، کە درەنگانی شەوی یەکشەممە 23/9/2018 بڵاو کراوەتەوە ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری کوژراوەکان دەکات.



حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیواخوازە ئەنجامدەرانی هێرشەکە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.



ڕۆژی شەممە 2018/9/22لە ئەنجامی هێرشی چەکداریی چوار چەکدار بۆ سەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازی لە شاری ئەهواز لە پارێزگای خووزستان، 29 سەرباز و ئەفسەری پاسداران کوژراون و 57ـی دیکەش بریندار بوون.




باسنیوز
Top