دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.


ئەمڕۆ یەکشەممە 23/9/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 121 هەزار دینار بوو.


هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممەدا بە جێگیری مایەوە و بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 24 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەجێگیری مایەوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1200 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەمان نرخ بوو.


نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 175,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 233,000 دینار
bas news-
Top