به‌رپرسێكی كورد: بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێشێلكارییەکانى خانه‌قین پارێزگارى دیاله هیچ ده‌سه‌ڵاتى نییه
به‌رپرسێكى كورد له پارێزگاى دیاله، ئاماژە بەوە دەدات، کە ته‌واوى ئه‌و پێشیلكارییانه‌ى كه له خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى ده‌كرێت، رووبه‌ڕووى پارێزگارى دیاله و فه‌رمانده‌ى پۆلیسی دیاله باسم كردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتییان نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه.
وشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، ڕاگه‌یاند: "بۆ باشبوونى دۆخى ئه‌منى سنوورى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى، داوام له عه‌بادى كردووه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سنووره‌كه، چونكه به گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دۆخى ئه‌منى سنووره‌كه باش ده‌بێت".
ئه‌ندامەکەى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، ئەوەشی خستە روو، کە ته‌واوى ئه‌و پێشیلكاریانه‌ى كه له خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى ده‌كرێت، رووبه‌ڕووى پارێزگارى دیاله و فه‌رمانده‌ى پۆلیسی دیاله باسم كردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتییان نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه".
ئاشکراشی کرد، کە ڕێگریان لێ کراوە، هیچ پۆستێكی باڵایان له به‌عقوبه وه‌ك ناوه‌ندی پارێزگاى دیاله هه‌بێت، بۆیه داوایان كردووه چه‌ند پۆستێكیان پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به هاووڵاتییانەوە بكه‌ن، گوتیشی: ”ڕێژه‌ى كورد له ئاستی دیاله له %21ه، به‌ڵام به‌و ڕێژه‌یه مافی خۆمانمان وه‌رنه‌گرتووه له‌پۆسته‌كان".
له 16ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی خانه‌قینین به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكارى ناو یه‌كێتیی داگیركرد و له‌وكاته‌وه دۆخى ئه‌منی ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله خراپ بووه.
bas news-
