هەولێرییەکان بۆ پارتی بە هیی خۆیان دەزانن؟
بەپێی ئەو داتا و ئامارانەی كە لە بەردەستی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندان، چواردەهەزار و سێسەد و حەفتاوشەش پڕۆژەیان لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٨ لە كەرتە جیاجیاكاندا بە گوژمەی ١١٠٢٦٣٣٦٩٣٧٩٥٠ یازدە ترلیۆن و بیستوشەش ملیار و سێسەد و سیوشەش ملیۆن و نۆسەد و سیوحەوت هەزار و نۆسەدوپەنجا دینار، جێبەجێ كردوون.
كارە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگای هەولێر سەرجەم سێكتەرەكانی ژیانی وەك رێگەوبان، تەندروستی و ئاژەڵداری، كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و ...هتد دەگرێتەوە، كە لە ئامار و داتاكاندا زانیاریی ورد لەسەر چەندێتی و چۆنێتی و تێچووی پڕۆژەكان هەیە.
لە رووی خوێندن و تەندروستییەوە و لە ٢٠٠٤ـەوە تاكو ٢٠٠١٨ پارێزگای هەولێر هەستاوە بە دروستكردنی ٦٠٨ قوتابخانە و باخچەی ساوایان، لە پاڵیشیدا نۆژەنكردنەوەی ١٦٤٣ قوتبخانە و باخچەی ساوایان، هاوكات ١١ نەخۆشخانەیش دروست كراون لەگەڵ دروستكردنی ٥٩ بنكەی تەندروستی، هاوكات نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی ١٣٩ نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستیی دیكە، هەروەها دروستكردنی ٤ نۆڕینگەی دەرەوە و راوێژكاری لە نەخۆشخانە و دروستكردنی ٢ دایەنگە لە نەخۆشخانەكان، وێڕای دابینكردنی ٧ كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكان، ١١ هۆڵی لەدایكبوونیش دروست كراون، هەروەها ٨ هۆڵی نەشتەرگەرییش لە نەخۆشخانەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر دروست كراون.
لە رووی شوێنە كۆمەڵایەتی و ئایینییەكانیشەوە، پارێزگای هەولێر ١٠٨هۆڵی بۆ بۆنەكان دروست كردووە، هاوكات ٢٣ هۆڵی بۆنەكانیشی نۆژەن كردووەتەوە، ٧٤٨ مزگەوت و تەكییەشی دروست كردوون، لە پاڵیشیدا ٢٢٤ مزگەوت و تەكییەشی نۆژەن كردوونەتەوە.
kdp-
