پەرلەمانی ڕۆمانیا: دەرگای گفتوگۆ و دۆستایەتیمان بۆ پەرلەمانی کوردستان ھەردەم کراوەیە
لە کۆتاییی دیبەیتەکەدا فەلاح حەسەن بە میدیاکانی (پی ئێن ئێڵی) پارتی لیبڕاڵی ڕۆمانیای ڕاگەیاند: "سەردانەکەمان بۆ بوخارست و دیدار و دیبەیتەکانمان دەستپێکێکە بۆ دروستکردنی پردێکی دۆستانەی سیاسی لە نێوانلاوانی سیاسیی جیھان و لاوانی سیاسیی ڕۆمانیا، ھەروەھا لە نێوان لاوانی سیاسیی کوردستان و ڕۆمانیاش، چونکە من لە ئەسڵدا لاوێکی ھەرێمی کوردستانی عیڕاقم، ئەو ھەرێمەی کە بە ھەرێمی پێشمەرگەکان ناسراوە، ھەروەھا ئیشارەتی بەوە داوە کە لەگەڵ چەندین ئەندامپەرلەمانی تری ئەو وڵاتەش دیداری تایبەتی ھەبووە و لە بەشێکی دیبەیتەکەشیدا باسی لە گەلی کوردستان و نەھاماتییەکانی کردووە، بەتایبەتی لە شەڕی داعش و تائاستی سەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەر تیرۆرستانی داعشدا."
فەلاح حەسەن، ئەو لاوە کوردەی کە چەندین جار نوێنەرایەتیی لاوانی سیاسیی جیھانی کردووە، بە میدیاکارانی ڕاگەیاندووە، سەردانە فەرمیەکەیان زۆر سەرکەوتووانە بووە و سوپاسی ھەریەکە لە بەڕێزان، لۆدۆڤیکئۆڕبان، سەرۆکی پارتی لیبڕالی ڕۆمانیای کردووە، کە بە فەرمی ئێوارەخوانێکی بۆ جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیھان و شاندی یاوەری ئامادە کردووە، ھەروەھا سوپاسی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لیبڕاڵ و ھاوکارانیشی کردووە کە پەیمانیان پێ داوە ھەردەم دەرگای پەرلەمانی ڕۆمانیا کراوە بێت بە ڕووی پەرلەمانی کوردستاندا.
kdp-
