گه‌نجێك له‌ ڕووبارى سیرواندا خنكا

گه‌نجێك له‌ ڕووبارى سیرواندا خنكا
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌نجێكى دانیشتووى شارى كه‌لار لەکاتی مه‌له‌كردندا له‌ ڕووبارى سیروان، خنکا و، له‌ لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ى له‌ ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێنرایەوه‌.

ڕائیدى پۆلیس سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وه‌لى، گوته‌بێژى بەڕێوەبەرایەتی به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان، ڕايگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی شاری کەلار لەکاتی مەلەکردندا لە ڕووباری سیروان خنکاوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە تەرمەکەی لە ئاوەکەدا دۆزراوەتەوە".

گه‌نجه‌کە ناوى (هه‌ردى ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) ەو ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌، دانیشتووى گه‌ڕەکی ئازادى شارى كه‌لاره.

گوتیشی: "به‌پێی زانیارییه‌كان، پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ به‌ مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن چووه‌ته‌ سه‌ر رووبارى یروان و له‌ یه‌كێك له‌ گۆمه‌كان مه‌له‌ی كردووه‌، به‌ڵام خنكاوه‌".













باسنيوز
Top