لە نێوان خورماتوو و کفری بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە
بۆمبێکی چێندراو لە نزیک ناحیەی سلێمان بەگ تەقییەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2018/9/22 بۆمبێکی چێنراو تەقییەوه.
بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە ئەو بۆمبە، لە نزیک شارەدێی سلێمان بەگ، لای راستی مەفرەقی سلێمان بەگ - خورماتوو - کفری، تەقیوەتەوە بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
دوای خیانەتی 16ی ئۆکۆتبەر، کە بەهۆی گرووپێکی خیانەتکارەوە، کەرکووک و خورماتوو، کەوتە دەست میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
bas news-
