ژماره‌یه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستپێکرد
سۆزان حوسێن ، یه‌كێك له كاندیده‌كانی هاوپەیمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه، له پرێسكۆنفرانسێكدا، ڕایگه‌یاند: "ئێمه(12)كاندیدین له‌سه‌ر لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ، به‌شدارده‌بین له هه‌ڵبژرادنی په‌ڕله‌مانی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه بانگه‌شه‌مان ده‌ستپێكردووە"
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به بایكۆتكردن سه‌ره‌تا پابه‌ندبووین به بڕیاری هاوپه‌یمانییه‌وه، به‌ڵام له (19/9/2018)وه بڕیارماندا ئه‌و بایكۆته بشكینین و وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین و لێره‌وه بڵێین له كوردستان كۆمه‌ڵیك كاندید هه‌ن، شكۆی خۆیانیان و ڕای خۆیانیان زۆر زۆر به‌لاوه گرنگه".
هاوكات بوشرا ڕه‌ئوف ، یه‌كێك له كانیده‌كانی دیكه‌ی هاوپەیمانی گوتی: "ئێمه ناوی خۆمانمان ناو ناوه (كاندیدانی بوێر و به‌توانا) ، به‌شداری ده‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردن و سه‌ربه‌خۆش کار ده‌كه‌ین، تا ئیستاش هیچ كه‌سێك له‌ناو هاوپه‌یمانیدا پێی نه‌گوتوین به‌شداری بكه‌ن یان مەکەن".
bas news-
