نێچیرڤان بارزانی كاندیدی سه‌رۆككۆمار له‌گه‌ڵ مالیكی و فالح فه‌یاز تاووتوێ ده‌كات
زنجيره كۆبوونه‌وه‌كانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا درێژه‌ی هه‌یه و به جیا له‌گه‌ڵ نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆككۆمار و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌تا كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و نووری مالیكی، باس له ناوی كاندیدان كراوه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مالیكیش، هه‌ردوولا باسیان له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و ناوی كاندیدان بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار كردووه.
k24-
