لەسەر ڕاسپاردەی نێچیرڤان بارزانی دەیان زانكۆ لە كوردستاندا كراونەتەوە
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو هەموو خزمەتەی بە خەڵكی كوردستانی گەیاندووە لە سێكتەرەكانی گەشتوگوزار، ئاوەدانی، كارەبا و ئاو، خزمەتی زۆریشی بە سێكتەری پەروەردە و خوێندنی باڵا كردووە.
مەردان خدر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە سەردەمی نێچیرڤان بارزانیدا، لە كۆی 2 زانكۆ لەسەر ئاستی كوردستان، ئێستا 31 زانكۆی حكوومی و ئەهلی هەن، كە سەرجەمیان خزمەت بە كەرتی پەروەردە دەكەن و لەو ماوەیەدا هەزاران گەنج خوێندنیان لە زانكۆكانی كوردستان تەواو كردووە، هەروەها هەزارانیان وەك تواناسازی چوونەتە دەرەوەی وڵات و لەوێ خوێندنیان لە زانكۆكانی جیهان تەواو كردووە، بۆیە دەكرێ بڵێین بایەخێكی باش بە كەرتی پەروەردە دراوە".
خدر گوتیشی: "كاتی خۆی شتێك نەبوو بە ناوی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەنیا لیژنەی باڵا هەبوو، كە كاروباری پەروەردەیی بەڕێوە دەبرد، تا ئەو كاتەی لە سەردەمی نێچیرڤان بارزانیدا هەردوو وەزارەت جیا كرانەوە و بایەخێكی تەواویان پێ درا، بۆیە نێچیرڤان بارزانی و كابینەی حكوومەت، پێشەنگی بەرەوپێشەوەبردنی كەرتی خوێندنی باڵا و پەروەردە بوون".
ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئاماژەیشی دا: "زانكۆكانی كوردستان پەیوەندییان لەگەڵ سەرجەم زانكۆكانی جیهاندا هەیە و بۆ داهاتووش بەرنامەی پارتی دیموركاتی كوردستان بۆ سێكتەری خوێندنی باڵا و پەروەردە زۆر گرینگیی پێ دراوە، سەرجەمیشیان پلانی نێچیرڤان بارزانی بوون بۆ ئەو كەرتە."
kdp-
