سلێمانی.. پارتی ئاهەنگێکی گەورە بۆ ناساندنی کاندیدەکانی ساز دەکات

 سلێمانی.. پارتی ئاهەنگێکی گەورە بۆ ناساندنی کاندیدەکانی ساز دەکات
پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگێکی گەورە بۆ ناساندنی هەموو کاندیدەکانی لیستی 183 لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ساز دەکات.

ئاهەنگەکە کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 23/9/2018 لە گۆڕەپانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ساز دەکرێت.

ئەندامان و بەرپرسانی لقەکانی 4، 11، 12 و 21 بەشداریی ئاهەنگەکە دەکەن، هەر 100 کاندیدەکەی لیستی 183ـی پارتی ئامادە دەبن و بەرنامەی کاری خۆیان و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دەخەنەڕوو.

بڕیارە رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و پارتیش، کە لە سەرەتاوە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی کردەوە، بە لیستی ژمارە 183 بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە دەکات.










باسنيوز
Top