شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌ی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر كوژراوی لێكه‌وته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنەماڵەی هەردوو گوندی جەلکان و مەمکانی سەر بەناحیەی سەنگەسەر لەسەر پوش و پاوان روویداوه‌و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و ده‌نگۆی كوژرانی كه‌سێكی دیكه‌ش بڵاوبووه‌ته‌وه.
بەگووتەی پۆلیسی ناوچه‌كه، گومان دەکرێ کەسێکی دیكه‌ش كوژرابێت كه پێشتر لەلایەن ئه‌و بنەماڵەیەی کوژراویان هەیە دەستگیرکرابوو، به‌ڵام ھێشتا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
گووتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین راگه‌یاند: "كوژرانی كه‌سێك پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه و دەنگۆی کوشتنی هاوڵاتییه‌کی دیكه‌ش هەیە بەڵام هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و چاوەڕوانی وردەکاریی زیاترین. هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی ڕوداوەکه بڵاوبوونەتەوە و لە هەوڵی کۆنترۆڵكردنی کێشەکەدان".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ڕه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
k24-
