په‌رله‌مانتارێك بۆ باس‌نیوز: گومانى زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌یه
عه‌لى بدێری، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه، ڕايگه‌یاند: "حه‌لبوسی و ئه‌و لایه‌نه سیاسییه‌ى پشتیوانیی لێ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت، گومانێكی زۆریان له‌سه‌ر دروست بووه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى گه‌نده‌ڵێ و ڕێككه‌وتنى دیكه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو په‌رله‌مان، لایه‌نێكى چاودێری توند ده‌بن له‌سه‌ر كار و هه‌ڵسوكه‌وتى حه‌لبووسیی، بۆ ئه‌وه‌ى یارى به ده‌زگا ته‌شریعیی چاودێرییه‌كانى وڵاته‌وه نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پرۆسه‌ى كڕینی ده‌نگه‌كان له ناو په‌رله‌ماندا، دواى سوێندخواردنى یاسایی په‌رله‌مانتاران ده‌ستى پێكرد، بۆیه ده‌بینی به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كان، له فراكسیۆنه‌كانى خۆیانه‌وه ده‌چنه فراكسێۆنێكی دیكه.
باسنيوز
