ئاگادارییەک لەسەر وادەى دەستپێکى خوێندنى ئەمساڵ

ئاگادارییەک لەسەر وادەى دەستپێکى خوێندنى ئەمساڵ
لەسەر داواى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسى لە هەرێمى کوردستان کە خوازیارى بەکارهێنانى قوتابخانەکانە لە چەند ڕۆژ پێش وادەى دەستپێکى هەڵبژاردنەکان بۆ مەشق و ڕاهێنانى فەرمانبەرانى سەر سەندووقەکانى دەنگدان و هەردوو ڕۆژى دەنگدان لە ٢٩ و ٣٠/٩، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم ڕەزامەندى لەسەر دواخستنى وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان دا لە ٢٢/٩ بۆ ٢/١٠/٢٠١٨ى زایینى.

بە هیواى هەڵبژاردنێکى سەرکەوتوو.
ساڵێکى باش بۆ قوتابیان و خوێندکاران.
Top